AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٤ ٠٨:٥٨

بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان؛

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوپەیوەند بە فەلەسین چووە نیۆیۆرک

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوپەیوەند بە فەلەسین چووە نیۆیۆرک

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای بەرز بوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و ئەگەری چڕ بوونەوەی قەیرانی ناوچەیی، بە مەبەستی گفتوگۆی نێودەوڵەتی چووە نیۆیۆرک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای بەرز بوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و ئەگەری چڕ بوونەوەی قەیرانی ناوچەیی، بە مەبەستی گفتوگۆی نێودەوڵەتی چووە نیۆیۆرک.

ناوبراو دوای گەییشتنی بە نیۆیۆرک وتی: دۆخی نوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بە پێ کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە و پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ئیسرائیل خەریکە دەگاتە خاڵێکی نیگەرانکەر بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و هە رچرکە ئەگەری لە کۆنترۆڵ دەرچوونی دۆخەکە هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: لە ئەمڕۆدا دەمەوێت لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش لە ئەو بارەوە دیدار بکەم.

هەروەها وتیشی: پێشنیار و دەسپێشخەری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئەو شەڕە لەبەر ئەوەی کە سەقامگیری ناوچەکە تێیدا ڕەچاو نەکرابوو لەلایەن ڕووسیا و چینەوە ڤێتۆ کرا و لە ئەو بابەتەشدا هەوڵی ئێمە و باڵوێزەکانمان کاریگەر بوو.

ناوبراو جەختی کرد: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە، ڕاگیرانی بەپەلەی جەنایەت یجەنگی و کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، ناردنی بەپەلە و بەربڵاوی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و وەستاندنی کۆچاندنی زۆرەملێ خەڵکی غەززەیە کە لە هەر بڕیارنامەیەکدا دەتوانێت بنووسرێت.

News ID 47809

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha